بەگێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق،هاوپەیمانیی نیشتیمان (وەتەن) لە راگەیەنراوی دامەزراندنیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، لە پەرلەمان پشتیوانیی ئەو پڕۆژەیاسانە دەکەن کە لە بەرژەوەندیی خەڵکدان بەسەرجەم چین و توێژەکانەوە، هەروەها پشتیوانی لە پڕۆژەکانی تایبەت بە زیاترکردنی ئازادییەکان، خزمەتگوزاری و بەدیهێنانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی دەکەن.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، فراکسیۆنەکەیان وەک لایەنێکی ئۆپۆزسیۆنی ئەرێنی رۆڵی چاودێریی خۆی دەبینێت، بەتایبەت کە زۆرێک لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان بەشدارنین لە هاوپەیمانیی پێکهێنانی حکومەت، بۆیە سەرەڕای پشتیوانیی کارنامەی حکومەتەکەی سودانی لەبوارەکانی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و خزمەتگوزارییەکان، داواش دەکەن کاری زیاتر بکرێت بۆ بەدیهێنانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی.
پێکھێنەرانی ئەم فراکسیۆنە نوێیە ئەوەشیان ڕاگەیاندووە کە، ئەم پێنج ئەندامی سەربەخۆیەی پەرلەمانی عێراق کە هاوپەیمانییەکەیان پێک ھێناوە جەختیان لەوە کردووەتەوە کە، بەشداریی حکومەت ناکەن و وەک فراکسیۆنێکی سیاسی لەناو پەرلەمان چالاکییەکانیان بەردەوام دەکەن.
342/